ک. م.م.ک:
شەممە 19ی خەرمانانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی سڵێمان سالهک، 69 ساڵە و خەڵکی مەهاباد، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری ورمێ گواسترایەوە بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە.
جێگای ئاماژەیە، کە ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە 27 گەلاوێژ، پاش بانگکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی دەستبەسەری دا لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
جێی ئاماژەیه ڕۆژی سێشەممە7ی پووشپەڕ، سڵێمان سالهک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە لەسەر ڕێگای پیرانشار – مەهاباد بەبێ فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوە لەیەکێک لە گرتووخانەکان لە شاری ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی حکوومەت لە نەغەدە.
ناوبراو، دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرکردن لە ڕێکەوتی 22ی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە دابینکردنی بارمتەی 3 ملیار تمەنی تا کۆتایی دادگاییەکەی، بە شێوەی کاتی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە نەغەدە ئازاد کرا بوو.
تا ئێستا لەمەڕ دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانی ئاراستەی سڵێمان سالهک کراون، هیچ زانیارییەک وورد لە بەر دەستدا نییە.
ع. س


