ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی” تاها شیرمحەممەدی ” تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی شاری قوروە لە پارێزگای سنە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
شیاوی باسە کە، ئەو هاووڵاتییە لە ڕێگای خواردنی حەبی برینج دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە، هۆکار و هاندانی خۆکوژی تاها شیرمحەممەدیان گەڕاندۆتەوە بۆ ناکۆکی بنەماڵە.
ع . ر