دوو ژینگە پارێزی لە بانە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

ک.م.م.ک:

سێ شەمە ۱۵ـی خەرمانانی ۲۷۲۲ـی کوردی، دوو هاوڵاتی ژینگە پارێزی خەڵکی بانە بە ناوگەلی “مهدی نوروزی و ئارام صاڵحی پوور” لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ئازاد کران.

بە پێی راپۆرتەکە، ئەم دووهاڵاتییە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئازاد کراون.

جێگای ئاماژەیە کە، دوو ژینگە پارێزی ناوبراو رۆژی۲۰ جۆزردان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بانە بە بێ نواندی حوکمی دادور دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەرییاندا لە مافی پەیوەندی بە بنەماڵە و کەڵک وەرگرتن لە پارێزەی بێبەری کراوبوون.

شایەنی باسەکە، تۆمەتی هەڵپەسێردراو بەو چالاکە ژینگەییانە “هاریکاری حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران” باس کراوە.
م.ه

Leave a Reply

%d bloggers like this: