ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتوون، ڕۆژی شەممە12ی خەرمانانی 2722ی کوردی، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی میلێی سەر بە شاری نەوسوود، تەقە لە کۆڵبەرێک بەناوی “زانا ئیسماعیلی” 22 ساڵە و خەڵکی مەریوان دەکەن و لە ئەنجامدا بە خەستی برینداری دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە سەربازییەکانی ئێران بە چەکی ساچمەیی ڕاستەوخۆی تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و زیاتر لە 15 گولەی ساچمە بەر جەستەی کەوتووە.
ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان و دۆخی تەندروستیش بە گونجاوی ڕاگەیەندرا.
ع. س