بەردەوامبوونی خۆکوشتن؛ ژنێکی دیکە خۆی سووتاند

ک.م.م.ک:
چواڕشەممە 9ی خەرمانانی 2722ی کوردی، ژنێک بە ناسنامەی لەمییا سەعید هرۆیان لە شاری ورمێ لە ڕێگای خۆسووتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەمییا سەعید هرۆیان لە یەکێک لە گوندەکانی دەڤەری تەرگەڤەری سەر بە پارێزگای ورمێ نیشتەجێ بوو.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ناوبراو دوای کۆتایی هاتنی هاوسەرگیری خوشکەکەی، گەڕاوتەوە ماڵەوە و بەهۆی چەندد هۆکارێکی نادیارەوە هەوڵی خۆسووتاندنی داوە و گیانی لەدەستداوە.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *