ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران سێ کۆڵبەریان بە ناسنامەی “حیسام قادرپەناه” خەڵکی مەریوان، “سامان ڕەحیمی” و عادل ( پاش ناوەکە نەناسراوە) خەڵکی جوانرۆ لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و مەریوان دەستبەسەرکردووە.
لە چوارچێوەی ئەم هەواڵەدا، دووشەممە 14ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، 3 کۆڵبەری دیکە بە ناسنامەی “یاسین سەعیدی” تەمەن 22 ساڵ خەڵکی گوندی ناوە- ی سەر بە شاری بانە و هەروەها “سوهەیب ڕاستخانە” و “سۆران ئیوازادە”، هەردوو خەڵکی بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە سەختی برینداربوون.
جێی ئاماژەپێدانە کە یاسین سەعیدی بەهۆی توندبوونی برینی قاچەکەی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز و دوو کۆڵبەری تر گوازرایەنەوه بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە.
ع. س


