دەستبەسەرکردن لەگەڵ لێدانی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی هەینی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، “مادح مورادی” خەڵکی گوندی سەرهەویە سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، مادح مورادی تەمەنی ٤٠ ساڵە و دانیشتووی گوندی سەرهەویە و لە کاتێکدا سەرقاڵی هەنگەوانی بووە، لە شوێنی کارەکەیەوە بانگهێشتی ئەو گوندە کراوە و دوای لێدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، دەستبەسەر و ناردراوەتە شوێنێکی نادیار.

دوای لێدانی توندی ئەو کەسەی کە ئاماژەی پێکراوە، ئەفسەرانی ئاسایشی ئێران چاویان بەستووە و دەستبەندیان کردووە و بەبێ نیشاندانی هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردن و ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکان دەستبەسەریان کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مادح مورادی پێشتر لە ڕێکەوتی ١٤ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٨ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەند کرابوو.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *