ئارەش گەنجی گواسترایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شار

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئارەش گەنجی وەرگێڕ و ئەندامی دەستەی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران کە لە بەندی 8ی زیندانی ئێڤین دا بەندکراو بوو گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شار.

ناوبراو لە ماگی خەزەڵوەری2721 دا، بۆ بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی، خۆی بە زیندانی ئێڤین ناساندبوو.

شایانی باسە کە, ئارەش گەنجی لە ڕێکەوتی 1ی بەفرانباری2719دا، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ماڵەکەی دا دەستبەسەرکرا، گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات کە ناسراوە بە بەندی 209ی زیندانی ئێڤین و لە ڕێکەوتی 29ی هەمان مانگ بە دانانی بارمتەی 450 ملیۆن تمەنی تا کوتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.


ناوبراو لە مانگی بەفرانباری 2720 دا لایەن لقی 28ی دادگای ئینقلابی ئێران لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر محەمەدڕەزا عەمووزاد بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕان بە مەبەستی چالاکی دژی تەناهیی نەتەوەیی بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی سیستم بە یەک ساڵ و بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ گروپێکی ئۆپۆزسیۆن، بە پێنج ساڵ زیندانی و بە گشتی بە 11 ساڵ زیندانی تەعزیری سزادرا”.

جێگای ئامەژەیە کە، ئارەش گەنجی (لەدایکبووی1365 هەتاوی ) وەرگێڕ و زیندانی سیاسی و سکرتێری پێشووی دەستەی کۆمەڵەی نووسەرانی ئێرانە.

لە گرنگترین ئەو کتێبانەی کە لەلایەن ناوبراوەوە وەرگێڕدراوە بریتیین لە “تێکۆشان لەسەر شێوازی بیرکردنەوە لە بزووتنەوەی چینی کرێکار” و “خۆرئاوابوونی خوداوەندەکان بەسەر ڕیزبەندی جیهانی نوێدا”ن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *