ئێعدامی دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئەڕاک

ک.م.م.ک:

چوارشەممە رێکەوتی ٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی “مورتەزا تەیمووری ٢٨ ساڵە خەڵکی گوندی گەرمێ لە پارێزگای لوڕستان و محەممەد حەسەن کەهراری ٢٧ ساڵە خەڵکی کرماشان” لە بەندیخانەی ئەڕاک ئێعدام کران.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، هەر دوو بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندی بە مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، و حوکمەکەیان جێبەجێ کرا.

پێویست بە درکاندنە کە، محەممەد حەسەن کەهراری ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە پەیوەندی بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان قۆڵبەست و مەحکووم بە ئێعدام کرا.
ئێعدامی ئەو دوو هاووڵاتیە کوردە بێ ڕاگەیاندن و ئاگاداری و بێ چاوپێکەوتنی دوایین جاری بنەماڵەکانیان بە بێ دەنگی و شاراوە ئەنجام درا.

شیاوی باسە کە، تا کاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هەواڵی ئێعدام کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە لە لایەن رێکخراوە فەرمیی و ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *