سنە؛ ڕێبوار عەبدوڵڵاهی چالاکی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ١٠ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، چالاکی کرێکاری شاری سنە ڕێبوار عەبدوڵڵاهی بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی خەلیل ئەحمەدی زیندانی لەمێژینە و لە چالاکانی کۆمەڵایەتی شاری سنە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.

هەرلەم چوارچێوەیەدا، چوار کەسی دیکە لە چالاکانی کرێکاری شاری سنە بەناوەکانی سەید خالید حسەینی، سەید غالب حسەینی، مزەفەر ساڵحنیا و نامق باباخانی ــ یش بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرا.

هۆکاری بانگهێشتی ئەم چوار چالاکە کرێکارییە نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە، چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی لە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە ١٨ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

هەروەها لە کۆتاییدا دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران بە ٢ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *