ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 10ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هێزە سەربازییەکانی ئێران لە دەڤەرە سنوورییەکانی کێلەی سەر بە بانە کۆڵبەرێکیان بە ناسنامەی کەریم ڕەسووڵی کوڕی حەسەن لە مەودایەکی نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوە پێشوەخت ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکراوە و بە خەستی برینداریان کردووە.
بەپێی راپۆرتەکە، کۆڵبەرەکە بە گولەی ساچمەیی کراوەتە ئامانج و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە.
کەریم ڕەسووڵی خەڵکی شاری بانە، خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.
جێی ئاماژە پێکردنە کە، ڕۆژی چوارشەممە 9ی خەرمانانی ئەمساڵ لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، کۆڵبەرێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناسنامەی ساڵح ڕەشیدزادە خەڵکی گوندی قەڵاڕەش-ی سەر بە سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ناوبراو کرایەوە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
ع. س