سنە؛ ڕاگواستنی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان بۆ زیندان بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵێک، عەلی اللەوەیسی، چالاکی مەدەنی و لە ئەندامانی ژیانەوەی کوردستان، لە سنە بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە، دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بەسەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران و پێکهێنانی کەمپەینی ژیانەوەی کوردستان بەدوو ساڵ زیندانیب تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمە لە ڕێکەوتی ٢٩ی گوڵان بەناوبراو ڕاگەیەندرا.

لە ئەنجامدا ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە سنە بۆ ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو داشکا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، عەلی اڵلەوەیسی لە گوڵانی ٢٧٢١ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بەدانانی بارمتەی٢٠٠ملوێن تمەنی تا قۆناغەکانی کۆتایی دادگایی ئازاد کر.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *