سلایدەرکۆڵبەرانکۆڵبەری کوژراوهەواڵەکان

کۆڵبەرێکی گەنج بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران کوژرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی قەڵاڕەش سەربە سەردەشت بەناونیشانی “ساڵح ڕەشیدزادە ” کوڕی حەسەن بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی بانە کوژرا.

بەپێی هەواڵەکە، کۆڵبەری ناوبراو٢٠ ساڵی تەمەن هەبووە و برایەکیشی بەناونیشانی “محەممەد ڕەشیدزادە” ٢٨ساڵە، خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کانی سێو گیانی لەدەستدا.

شیاوی باسە کە، ئێوارەی سێشەممەیش هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەرێک بەناونیشانی “جافر خزرووم” ناوبراویان لە بەشی پشت و کەمەرەوە بریندار کرد.

ق.ش

Related posts

چالاكێكی ژینگه‌ پارێز سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

مانگرتنی بەندکراوان بەردەوامە/ لە مانگرتوانی زیندانی ورمێ ۳ی کەسیان ڕەوانەی پزشکی دادەوری کران

هەبوونی دەهەزار توشبووی مادەسڕکەرەکان لە مەریوان و سە ڵئاوا

Leave a Comment