ک.م.م.ک:
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، کەسێک بە ناوی “خەسرەو جاندارو” تەمەن ٧٠ ساڵە، بە هۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕی بەینی ئێران و عێراق لە دەوروبەری گوندی “قاسماوا ” سەر بە شاری گێلانی غەرب گیانی لەدەست دا.
به پێی ڕاپۆرت و به پشت بەستن بە لێدوانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٧٠ ساڵە بە هۆی تەقینەوەی مینی پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچەی “کاسە کەبوود تەنگی کۆرەک” گیانی لەدەست داوە.
شیاوی باسە کە، مینەکانی بەجێ ماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ناوچە سنوورییەکان هەموو ساڵێک دەبنە هۆی گیان لە دەست دان و بریندار بوون و لە دەست دانی هێندێک بەشی جەستەی زۆرێک لە هاووڵاتییان کە هاتوچۆی ناوچە سنوورییەکان دەکەن.
ع. ر