جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

شەممە٥ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمید عەلی گراوەند کە پێشووتر بەتۆمەتی کوشتن بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ئەوڕۆ لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە خوڕەماوا حوکمەکەی جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵەکان ئەم هاوڵاتییە دوو ساڵ بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە کۆتاییدا بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ئەوڕۆ حوکمی ئێعدامەکەی جێبەجێکرا.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە بێدەنگی تەواوی هەواڵیدا، سەرقاڵی ئێعدامی هاوڵاتیانە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: