بریندار بوونی کۆڵبەرێک له نەوسوود

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “ماجید محەممەدی ” خەڵکی شارۆچکەی نۆدشە سەر بە شاری پاوە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە نەوسوود بریندار کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو،هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەختە و لە مەودایەکی زۆر کورت، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەو کۆڵبەرە کرد و برینداریان کرد.

شیاوی باسە کە، لەو رووداوەدا “ماجید محەممەدی” زۆر بە توندی بریندار بوو و بۆ ساڕێژی برینەکەی رەوانەی ناوەندەکانی دەرمانی کرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *