پیرانشار؛ دوو کاسبکار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو کاسبکاری خەڵکی شاری پیرانشار بەناوەکانی کەریم ئەبووبەکری ٣٦ساڵ تەمەن و ئیسماعیل ئەبووبەکری ٢٩ ساڵ تەمەن، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو برا کاسبکارە لە سنووری پیرانشار بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە، پاش دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاوڵاتییە، بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازراون و بۆ ئازادی کاتی هەر کامیان بە شێوەی کاتی داوای ٣ملیار تمەن بارمتە کراوە.

تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان ئاشکرا نەکراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *