دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە سایین قەڵا

ک.م.م.ک:

لە چەند رۆژی رابردوودا هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “هێمن عەبدی”کوری ئەبووبەکر، خێزان دار و خەڵکی گوندی” قازانلی ” سەر بە شاری سایینقەڵا(شاهیندێژ) لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە میاندواو ڕاگوێزرا.

شایانی باسە کە، هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بە بێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەر ئەو هاوڵاتیان دەسبەسەرکرد و تۆمەتی “هاوکاری یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنی کوردستانیان” خستە پالی و لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەریان کرد.

شایانی باسە کە، “هێمن عەبدی”هەتا ئێستا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *