زارا محەممەدی له ناوەندی چاکسازی لە سنە بە مۆڵەت نێردراوە بۆ ماڵەوە

ک.م.م.ک:
سێ شەممە یەکی خەرمانانی 2722ی کوردی، زارا محەمەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی کۆمەڵەی چاندی- کۆمەڵایەتی نوژین، لە ناوەندی چاکسازی(کانون ااصلاح و تربیت) ئێران لە سنە بە مۆڵەت ئیزنی چوونەوە ماڵێی پێدرا.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خاتوو محەمەدی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی باوکی مۆڵەتی پێدرا.

شایانی باسه کە ناوبراو بۆ یەکەم جار لە ناوەندی چاکسازی ئێران لە شاری سنە بۆ مرەخەسی نێردرابووە و لە ڕێکەوتی 16ی گولان گەرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی ئەو حکوومەتە لە شاری سنە.
پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە، باوکی ئەو چالاکوانەی مەدەنی و مامۆستایە دەسبەسەرکراوە، لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی تەعمینی ئیجتماعی(دڵنیایی کۆمەڵایەتی )سنە خەوێندراو بوو و دوای ڕەزامەندیی بەرپرسانی زیندان و دەزگا ئەمنییەکان، ناوبرا بۆ ماوەی 10 ڕۆژ مۆڵەتی پێدرا و نێردرایەوە بۆ ماڵ

جێی ئاماژەپێدانە کە ڕۆژی شەممە 18ی بەفرانباری 2721 دا، زارا محەمەدی دوای ئەوەی بانگکرا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانی داگۆستەریی ئێران لە سنە، دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ ناوەندی چاکسازی(کانون اصلاح و تربیت) سنە بۆ جێبەجێکردنی سزاکە.
زارا محەممەدی یەکێکە لەمامۆستایانی زمانی کوردی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تۆمەتی فێرکردنی زمانی کوردی لەلایەن دادگۆستەوەریی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *