سلایدەرگرتن و زیندان

بۆکان؛ هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاوڵاتییەکی دەستبەسەر دەکەن

ک.م.م.ک:
شەممە 29ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی “حسێن ئەحمەدی” کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی گوندی باغچەی سەر بە بۆکان، بەبێ فەرمانی دادوەری لە شوێنی کارەکەی- لە میراوا- دەستبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی باسە کە بەدواداچوونی بنەماڵەی حوسێن ئەحمەدی بۆ زانینی چارەنووسی بێ ئەنجام بووە.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە،لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

Related posts

دەستبەسەری مامۆستایەکی ئاینیی و دوو هاوڵاتی دیکە لە شارەکانی کوردستان

Bilal Enferadi

لە سێدارەدانی هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی هەرسین لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

بەردەوامی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە جوانڕۆ

Rahim Kholafai

Leave a Comment