ژنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ترسی دیپۆرت کردنەوە له لایەن پۆلیسی ئاڵمانیاوە هەوڵی خوکوشتنی دا

ک.م.م.ک:
یەکشەمە 30ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، ژنێکی کوردی بە ناوی فاتیمە پوور کەریم کچی محەمەد و خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی مەترسی دیپۆرت کردنەوە لەلایەن پۆلیسی حکوومەتی ئالمانیاوە هەوڵی خۆکوشتن دا و هەنووکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری شتووتگارتی ئەم وڵاتە خەوێندراوە.
لە لێدوانێکی تایبەت دا فاتیمە پوورکەریم بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایانگەیاند:” ماوەی پێنج ساڵە بە مەبەستی پەنابەری رووم لە ووڵاتی ئالمانیام کردووە بەڵام دوو جار کەیسەکەم لەلایەن وەزارەتی پەنابەرانەوە ڕەت کراوە.
ناوبراو لە ەردەوامی قەسەکانیدا ڕۆن کردووە کە، ” دوینی شەو پۆلیسەکان هەڵیانکوتاون سەر ماڵی من و دەیانویست دیپۆرتی ئێرانم بکنەوە، من لەگەڵ بنەماڵەمەوە کێشەم هەیە، ئەگەر بگرمەوە بۆ ئێران مەترسی لەسەر ژیانم دروست ئەبێت و دکوژرێم، بۆیە من ئامادەم لێرە خۆم بکوژم بەڵام ئامادە نیم بگەرمەوە بۆ ئێران”
شایانی باسە کە ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانە دا لە ژێر چاودێری دایه و چارەنووسی ڕۆن نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *