دیسان تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی تری بە تووندی بریندار کرد

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە رێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “جەنگ سەر ” سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی مەحموود عوسمانی بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی “هەنگەژاڵە “سەر بە شاری بانە بە تووندی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵەکە، کۆڵبەری ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی ئەو مینانەی کە لە ناوچە سنوورییەکان چێندراون هەردووک چاو و لاقێکی لە دەست داوە.

شایانی باسە کە، مەحموود عوسمانی لە لایەن هاوڕێیانی بە زووترین کات گەیێندرایە نەخۆشخانەی شاری بانە،
بەڵام بە هۆی هەژاری لە رادەبەدەر ناتوانێت خەرجییەکانی نەخۆشخانە بدات.
جێگەی بیر هێنانەوەیە کە، ڕۆژی پێشووتر، چوارشەممە کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری ساحێب سەر بە سەقز بە ناوی ئامانج ئازەرپوور بە هۆی تەقینەوەی مین هەر لەو ناوچەیە بە تووندی بریندار ببوو و به هۆی سەختی برینەکانی و بۆ چارەسەر رەوانەی تاران کرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *