خۆسووتاندنی منداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە سەقز

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 23ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، منداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی فەردین نووری کوڕی ڕەشید و خەڵکی سەقز، لە ڕێگای خۆسوتاندنەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەم منداڵەی خەڵکی سەقز بەهۆی سەختی برینی سووتاوەکە گیانی لەدەستداوە.

جێی باسە کە تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو منداڵە نەزانراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *