ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی یوونس تەنهایی خەڵکی گوندی هەمزاوا سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە، هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەرگرتنی زانیاری لە دۆخی یوونس تەنهایی بێ ئەنجام ماوەتەوە.
جێی سەرنجە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراو هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، بەدەستەوە نییە.
ق.ش