دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە بۆکان

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ” عەلی فارووقی ” تەمەن ٤٠ ساڵە، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “چوار دیوار” سەر بە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران بە بێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا ئەو هاووڵاتیان لە شوێنی کارەکەی لە “میراوای ” بۆکان دەستبەسەرکرد.

جێگای باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی عەلی فارووقی هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: