KMMK:
پێنج شەممە ۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی کەیوان موکەڕەمی هاوڵاتی خەڵکی ورمێ، لە گرتووخانەی ئیتلاعای سپاوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لەشاری ورمێ.
ناوبراو لە ناوەڕاستی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی ورمێ لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەسبەسەر کرابوو و لەو ماوەیە لە گرتووخانەی ئەو دامەزراوە ئەمنییە لە بن لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی گراندا بووە.
کەیوان موکەڕەمی بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکانی دژبەر حکوومەتی ئێران تاوانبار کراوە.
ناوبراو هەنووکە لە بەندی ۳-٤ی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە زینداندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


