بۆکان؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

‎ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناونیشانی “جەلال ئەمینیی” ٢٤ساڵ تەمەن، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، ناوبراویان لە سەر ڕێگەی مێراوا دەستبەسەر کردووە،

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری جەڵال ئەمنیی و جۆری ئەو تاوانەی نراوەتە پاڵی نەزانراوە.

ق.ش‎

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *