دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان هاووڵاتییەک بە ناوی” محەممەد کەریمی خاە ” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ خستنەڕووی بڕیاری دادوەری محەممەد کەریم خاهیان دەستبەسەر کردووە. بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو بۆ وەدەستهێنانی زانیاری لەمەڕ چارەنوسی کوڕەکەیان بێ ئەنجام بووە.

شایانی باسە کە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، وهەروەها جێگای بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە، هەر لە هەمان ڕۆژدا لە شاری بۆکان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی دیکەیان بە ناوی “ئیسماعیل کەریمی” تەمەن ٤٤ ساڵە خەڵکی گوندی شورجە و دانیشتووی میراوای بۆکانیان دەستبەسەر کرد.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *