ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “شۆڕش عەبدوڵڵانەژاد” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی گرگۆلی خواروو “سوفلا”ی سەر بە شاری پیرانشار، لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە شاری نەغەدە بۆ مرەخەسی”مۆڵەت” ڕەوانە کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەم هاووڵاتییە لە مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧١٩ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە ورمێ گوازراوەتەوە و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە شۆڕش عەبدوڵڵانەژاد لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار لە مانگی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە سیستم” بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئێران لە شاری ورمێ پشتڕاست کرابوویەوە.
ک.ح