کرماشان; کوشتنی ژینگەپارێزەک لەلایەن باوکی قوربانییەوە

ک.م.م.ک
شەممە 22ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە کەیسی ژینگەپارێزەکی بە ناسنامەی “برومەند نەجەفی” لە یەکێک لە دادگاکانی حکوومەت لە کرماشان، پاش راوەستاندنی سزای لەسێدارەدان لە کاتی دەرچوون لە ژووری دادگا، دوای ئەوەی لەلایەن باوکی قوربانییەکە تەقە لێکرا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست گەیشتووە، لە ڕێکەوتی 14ی گەلاوێژی 2720 دا، لە کاتی پێکدادانی پاسەوانەکان و لەگەڵ چوار ڕاوچیی بێ مۆڵەت، یەکێک لە ڕاوچیەکان لەلایەن ناوبراوەوە بریندار بووە و دواتر گیانی لەدەستدا بوو.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە لە کااتی ئەم رووداوە دا، سەربازێک کە لەگەڵ ئەودا بووە تەقەی لێکراوە بۆ چارەسەرکردن براونەتە ناوەندی پزیشکی.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *