ک.م.م.ک:
شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی” یەدی بەهاری رۆز” تەمەن ٤٧ ساڵان چالاکی کرێکاری و خەڵکی گوندی “ئەویهەنگ “سەر بە شاری سنە(سنندج )دانیشتوی گەڕەکی دەماوەند لە لایەن لقی دووی داواکاری گشتی و شۆڕشی حکومەتی ئێران لە دەماوەند تۆمەتەکانی بۆ ڕوون کرایەوە.
شایانی باسە کە تۆمەتی پاڵنراو دژی یەدی بەهار رۆز “بڵاو کردنەوەی پڕوپاگەندەی درۆ دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وسوکایەتی کردن بە رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، پێک هێنان و بەڕێوەبەری گرووپی دژە شۆڕش لە سۆسیال میدیا دا و پەیوەندی بە یەکێک لە گرووپەکانی دژی دەسەڵاتی ئێران(ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ) بۆی ڕوون کرایەوە و پێی ڕاگەیەندرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو ،ئەو هاووڵاتیە لە پاش تێگەیاندن و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی بە دانانی بارمتەی قوڕسی یەک میلیار تمەنی به شیوەی کاتی تا دوایین قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لە دوایین ڕۆژەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران دەسبەسەرکرا و پاشی چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا بوو. یەدی بەهاری رۆز چەند رۆژێک لەمەوبەر
بە وەرگرتنی ئاگاداری لە لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی دەماوەند بانگهێشت کرابوو.
ع . ر