دەسبەسەری هاوڵاتییەک لە بۆکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی “ئیسماعیل کەریمی” ٤٤ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی گوندی شوورجە، نیشتەجێی میراوای بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئیسماعیل کەریمی و دەستیان دایە پشکنین ە هەندێ کەرەستەی تایبەتی ناوبراویان دەستبەسەردا گرتووە.شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە و تا ئێستە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە.

شیاوی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری ە ئەو تۆمەتانەی دژبە ئیسماعیل کەریمی ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *