نوقم بوونی بەلەمێکی هەڵگری پەنابەران لە دەریای ئێژە«ئیجە»

ک.م.م.ک:

چوارشەممە 19ی گەلاوێژی٢٧٢١ی کوردی، بەلەمێک کە ٨٠ پەنابەری کورد، ئەفغانی، عێراقی و ئێرانی هەڵگرتبوو، لە دەریای ئیجەی«ئێژە» نێوان یۆنان و تورکیادا نوقم بوو و چارەنووسی 50 کەسیان نادیارە.

ئەم بەلەمە لە ئەنتالیای تورکیاوە بەرەو ئیتالیا بەڕێکەوتبوو.

بەپێی زانیارییەكان تائێستا 29 پەنابەر رزگاركراون و چارەنووسی نزیكەی 50 پەنابەری دیكەش نادیارە.

پێویستە بگوترێ لە نێو ئەو ونبووانەدا هەندێك پەنابەری كورد هەن، كە ژمارەی وردیان بە ڕێکی نەزانراوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *