ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە، گروپێک کۆڵبەریان لە ناوچەی سنووری کێلە سەر بە شاری بانە کردە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان و کۆڵبەرێک بە گرانی بریندار بوو.
ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە بریندارە کەیوان عەلیپوور ٣٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقزە.
شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرە سنگی بە گرانی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە ژێر چاوەدێری تایبەتی پزیشکیدایە.
ق.ش


