گواستنەوەی هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە 12ی گەلاوێژ ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناسنامەی “سولەیمان سالک” تەمەن 69 ساڵ و دانیشتووی شاری مەهاباد، لە یەکێک لە ناوەندەکانی دەسبەسەرکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ورمێ پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی حکومی لە نەغەدە گوازرایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ماوەی دەسبەسەرکردندا ئەو کەسەی باسکراوە لە هەبوونی پارێزەر و کۆبوونەوە لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە.

پێویستە باس لەوەش بکەین کە سولەیمان سالک لە ڕێکەوتی ٧ی پوشپەڕی ئەمساڵ لە ڕێگای پیرانشار – مەهاباد بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا ساتەوەختی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

Leave a Reply

%d bloggers like this: