ک.م.م.ک:
شەممە 8ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی”عەتا حەسەنزادە تەمووغە” 35 ساڵە، خێزاندار و خەڵکی شاری سەقز، لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، بەهۆی تەقینەوەی مین لاقی بە سەختی برینداربووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی و نەشتەرگەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهریار لە تەورێز.
جێی تێبینیه که هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی مینەکانەوە گیانیان لەدەست دەدەن، بەڵام لەلایەن ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانەوە هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ پاککردنەوەی مینەکان کە لەلاێەن کۆماری ئیسلامیێەوە لە سەر سنوورەکان چێندراون.
ع. س