ک.م.م.ک
بەپێی هەواڵی گەیشتووە، شەعبان محەممەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان لە زیندانی ئێڤین باری جەستەیی نالەبارە.
ناوبراو بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە دۆخی مەترسیداری کۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵە و گورچیلەکانی ئاگادارکردووەتەوە.
ههروهها ئەم چالاكوانی پێشەیی مامۆستایان ڕایگهیاندووه له ئهگهری پشتگوێخستنی و بەردەوامیی دهستبهسهركردنی نایاسایی، له 15ی خەرمانانەوە مان له خواردن دهگرێت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو دەرمانە نوێیانەی کە بۆ شەعبان محەمەدی نووسراون، دۆخی ناوبراویان خراپتر کردووە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی گونجاو هەیە.
پێویستە بگوترێ کە شەعبان محەممەدی ڕۆژی ٢١ی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕۆژی ١٤ی جۆزەردان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە بۆ زیندانی ئێڤین گوازرابووەوە.
ک.ح