تورکیا چەندد تانکی دیکەی ناردە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای دژکردەوە نێودەوڵەتییەکان و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆ و مەحکووم کردنی سیاسەتی هێرشبەرانە وناردنی سپای تورکیا بەناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان،تورکیا ڕێژەیەکی پتری تانکی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

بەگوێرەیڕاپۆرتەکە لە تۆڕی هەواڵگری فەڕانسەوە، تورکیا ئەوڕۆـ هەینی 2016/8/26 چەندد تانکی دیکەی ناردە نێو ڕۆژئاوای کوردستانەوە.

وێنەهەڵگری هەواڵنێری فەڕەنسی ڕۆیشتنی تانکەکانی تورکیای دیوە کە ئاودیوی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.،ناوبراو هەروەها گوێی لە دەنگی تەقینەوە لە جەڕابلۆس بووە.

ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی سوریا وەکوو ڕزگارکردنی مینبەج لەلایەن سپای دیمۆکراتیکەوە وبڕینی هێڵی لوجەستیکی ــ چەکداری ڕەقە ــ جەڕابلۆس لەلایەن هێزەکانیYpg وبڕینی پێوەندی داعش لەگەڵ جیهانی دەرەوە وبەتایبەت بەربەست دانان لەمەڕ دەستڕاگەیشتنی کوردەکان بە هێڵی کوردی واتە سنوورە هاوبەشەکانی باکوور وڕۆژئاوا (سنوورەکانی باشووری تورکیا)یە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خوازیاری کۆتایی هێنان بەسیاسەتە سەرەڕۆیەکانی دەوڵەتی تورکیایە لەهەمبەر کوردەکانی ڕۆژئاوا و چوونە دەرەوەی سپای تورکیا لەخاکی ڕۆژئاوایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان