ک.م.م.ک:
پێنجشەمە 30ی پووشپەڕی 2722ی کوردی، شادی دەرگاهی، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هاوسەری چالاکوانی ژینگەیی ئیرەج ڕەحیم زادە، لە مەریوان بانگکراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران و دەستبەسەرکراوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە گەیشتووە، ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی(اصلاح و تربیت) لە سنە ڕۆژانە دەگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە هەمان شار بۆ لێپرسینەوە.
ئیرەج ڕەحیمزادە هاوسەری ناوبراو کە خەڵکی گوندی “ڕوار”ی سەربه سەوڵاوایە، لە ڕێکەوتی7ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ نواندنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئیرەج ڕەحیمزادە لە مانگی ڕەشەممەی 2720 دا بە تۆمەتی پروپاگەندە دژ بە حکوومەت، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە سنە بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی سزا درابوو.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هواڵە، لەمەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س