ک.م.م.ک:
چوارشەممە 5ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هێزەکانی حکوومەتی ئێران دوای تەقەی ڕاستەوخۆ لە سەرتەزینی بانە کۆڵبەرێک دەکوژن و چواری دیکەش بریندار دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە لە قاچی دا بریندار بووە بە بەهزاد ئەمینی تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی مەریوان ڕاگەیەندراوە.
جێی باسە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەوتی ئێران، کۆڵبەرێک کوژرا و چوار کۆڵبەری دیکەش بریندار ببوون و ناوی یەکێکیان نەناسراو بوو.
ناسنامەی ئەو کەسانە بەم شێوەی خوارێوەیە؛
1- شێرکۆ چاوشینی، 35 ساڵە، خێزاندار و خەڵکی گوندی وەرچەک-ی سەر بە سەردەشتە (کوژراوە).
2- شێرزاد چاوشینی، خەڵکی وەرچەک (بریندار و برای شێرکۆ چاوشینی)یە.
3- دانا ساڵح پوور، خەڵکی ئینجەی سەر بە بانە (بریندارە).
4- محەمەد (پاش ناو نەناسراوە) خەڵکی مەریوان (بریندارە).
ع.س