ورمێ؛ گواستنەوەی ژنێک بۆ زیندانی تاکەکەسی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٤ی گەلاوێژی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامە
“فرانک بەهەشتی” خەڵکی شەریفەئاوای سەر بە شاری تەکاب، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان گواسترایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

بە پێی ئەو هەواڵانەی دەست کەوتوون؛ ناوبراو تا کۆتایی ئەمڕۆ مۆڵەتی هەیە بۆ ڕازیکردنی سکاڵاکاران.

ئەو کەسە ئاماژەپێکراوە ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دادگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

ب.ا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *