ک.م.م.ک:
سێشەممە 4ی گولانی 2722ی کوردی، بەختیار مستەفاپوور خەڵکی گوندی سێ گرکان-ی سەر بە پیرانشار گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، تۆمەتەکانی سەر بە ناوبراو “پەیوەندی بە یەکێک لە لایەنەکوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتەوە” راگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە، کە بەختیار مستەفاپوور، کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 31ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی کۆماری ئێسلامیی ئێران لە نەغەدە.
شایانی باسە کە، ئەم شارۆمەندە لە ماوەی دەسبەسەریدا لە مافی دەسپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.
ع.س