ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان کچە کوردێکی ئیزەدی وەکوو باڵوێزی نیاز پاکی هەڵبژارد.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  ڕێکخراوی ئیزەدی “یەزدا”لە ڕاگەیەندراوێکا بڵاوی کردۆتەوە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان “نادیە موراد”کچە کوردی ئیزەدی کە لە کویلایەتی دەستی داعش هەڵهاتبوو ، وەکو باڵوێزی نیاز پاکی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ دوو ساڵی داهاتوو هەڵیبژاردوە.

بەپێی هەواڵ نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمە یەکەمجاریەتی کەسایەتیک وا ناوبانگی جیهانی نەبێت وەکوو قوربانی توند وتیژی ناسرابێت وەک باڵوێزی خۆی هەڵدەبژێرێت .

بڕیارە ئەرکی نادیە موراد پشتگیری لەو کەسانە بێت کە کراون بە کویلەی مرۆڤایەتی و هەروەها  پشتگیری لەو ئیزەدیانە بێت کە لە دەستی داعش ڕزگار کراون لەدوای ڕێوڕەسمێک لە بینای نەتەوە یەکگرتوەکاندا لە نیویورک بەفەرمی دەستی بەکار کرد.

نەتەوە یەکگرتوەکان خاوەنی زۆر باڵوێزی نیازپاکییە لە مێژوی خۆییدا. ئەم ڕێکخراوە ئێستا 13باڵوێزی نیاز پاکی وەکوو باڵوێزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتوەکان(پێغەمبەرانی ئاشتی نەتەوە یەکگرتوەکان)کە پەیوەندیان بە بابەتی ناوچە قەیراناویەکانی جیهانەوە هەیە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان