ک.م.م.ک:
شەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی ئاینیی بەناونیشانی یوونس نەوخاە خەڵکی پیرانشار، پاش ١٦ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.
بە گوێرەی هەواڵەکان، بڕیاربوو ناوبراو بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی و لێکۆڵینەوە ئازاد بکرێ بەڵام بەبۆنەی دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران، دەبێ هەنووکە لە زیندان بمێنێتەوە.
شیاوی باسە کە یوونس نەوخاە مامۆستای ئایینی و وانەبێژی قوتابخانەی ئاینیی سەلاحەدین ئەیووبیی پیرانشارە کە ١٦ ڕۆژ پێش بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش