دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە سنووری باشماخی مەریوان

ک.م.م.ک.:

چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠١، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی “سوبحان مەلوودی”، تەمەن ٣٢ ساڵ، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “تەنگیسەر”ی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، لە سنووری باشماخ- مەریوان دەستبەسەر کراوە.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو، ماوەی 5 ساڵە سوبحان مەلوودی لە شاری هەولێر كاری شیرینی دەكات، دوای گەڕانەوەی لە باشووری كوردستان، لە سنووری باشماخ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوبحان مەولوودی بەبێ فەرمانی دادگا دەستگیرکراوە، دوای دەستگیرکردنیشی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و دوای دەستگیرکردنی هیچ زانیارییەک لەسەری لەبەردەستدا نییە.

شایانی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکە و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاووڵاتییە کراوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *