هاوڵاتییەکی کورد لەسەقز ٥ ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەدرێژەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر هاوڵاتیان وزیندانیان،شارۆمەندێکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەهۆکاری پڕوپووچ دەستبەسەرو ڕاگوێزی زیندانی ناوەندی سەقز کرابوو،لەلایەن دادگای شۆڕشیەوە ٥ساڵ زیندانی بۆبڕایەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە گەنجێکی خڵکی شاری سەقز بەناو ئێقباڵ زارعی کەلە یەکەمی دادگایی کردندا ٥ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرا.ناوبراو دوومانگی پێشوو لەگۆڕەپانی هەڵۆی ئەوشارە هەڵیان کوتایە سەری وپاش ئەشکەنجە ولێپرسینەوەی چڕوپڕ ئەسپاردەی زیندانی سەقز کراو ولەوکاتەوە لە زینداندایە.
لەلایەکی ترەوە ئەفسانە بایزیدی خوێندکار،بەتۆمەتی “پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات وسوکایەتی بەشکۆی ڕێبەر” لە تاریکستانەکانی کۆماری ئیسلامی بەدادوەری جەوادی کیا چوارساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا وهاوکات دوورخستنەوەیشی بۆ زیندانی کرمان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: