بانە؛ سپای پاسدارانی ئێران سەرقاڵی کردنەوەی بنکەیەکی چەکداری و مووشەکییە لە گوندی بڵەسەن

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی بڵەسەنی سەر بە شاری بانە سەرقاڵی کردنەوە و لێدانی یەکێک لە گەورەترین بنکەکانی چەکداری و مووشەکییە.

بە گوێرەی زانیارییەکان هەموو ئەو دەڤەرە میلیتاریزە و لە کەرەنتینەی تەواودایە و تەنانەت خەڵکی گوندەکەیش بە بێ مۆڵەت و هاوئاهەنگی لە گەڵ دامەزراوە چەکداری و ئەمنییەکان ناتوانن هاتووچۆ بکەن و ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر کەرەستە و پێداویستی بۆ سازکردنی ئەو بنکەیە دوگوازرێتەوە و جگە لە کاولکردنی ژینگە و زەوی و زاری جوتیار و ئاژەڵداران، ئەمنییەتی دەروونی خەڵکی دەڤەرەکەیشی تێداوە و بوونی ناوەندێکی لەو شێوە موترسی بۆ ناوچەکە ساز کردووە.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی زۆرینە بنکە ئەتومی و مووشەکی و دروونییەکانی لە کێوەکانی زاگرۆس و بەتایبەت کرماشان شاردۆتەوە و مەترسی گرانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساز کردووە و زۆربەی تاقینەوە مووشەکییەکانیشی هەر لە کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *