پاوە؛ برینداربوونی زیندانییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:
بەپێ ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان،
دووشەمە27ی پووشپەڕی 2722ی کوردی، زیندانییەک لە کاتی گواستنەوەیدا لە شەقامی رسالەتی پاوە هەوڵی هەڵاتن داوە و لەلایەن سەربازی گواستنەوە تەقە لێکرا و بە سەختی برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەربازەکان بە سێ گولە بە پشتەوە بەندکراوەکەیان بە سەختی بریندار کردووە و لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوەش بە دواخستن ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەر دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *