دۆسیەی تیرۆری ئێقباڵ مرادی هێشتا کراوەیە و خوازیاری دادگایی کردنی بکوژانین

ک.م.م.ک:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنئ یادی هاوڕێ ئێقباڵ مرادی ئەندامەی ڕێوەبەری ئەم ڕێخراوەیە لە ساڵڕۆژی تیرۆری ئەم ئەندامەی ڕێبەری خۆی ڕایدەگەیەنێت کە دۆسیەی ناوبراو هێشتا کراوەیە و بکوژەکانی محاکمە نەکراون. کەواتە خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی کوردستان، ناساندنی تیرۆریستەکان و چارەسەرکردنی دۆسیەی تیرۆری ئەم چالاکە مافی مرۆڤیەیە.

ئێقباڵ مرادی چالاکی لە مێژینەی سیاسیی، چالاکی گۆڕەپانی مافی مرۆڤ و ئەندامی ڕێبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی زیندانی سیاسیی ئێعدامکراو زانیار مرادی و مامی زیندانییەکی سیاسیی ئێعدامکراوی دیکە لوقمان مرادی، کە لە سەردەمی گەنجی لە خەباتی حیزبە سیاسییە کوردییەکان جێگەی گرت.

ئێقباڵ مرادی دەیان جار هەڕەشەی تیرۆری لێکرا و چەندد جار پەلاماری درابوو کە لە کۆتاییدا لە پەلامارێکدا تیرۆر کرا.

کوڕ و برازای ناوبراوــیش لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە دۆسیە بۆ سازکردنێکی ئاشکرادا بە ئێعدام مەحکووم کران و دواتر ئێعدام کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بیرهێنانەوە و مەحکووم کردنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێران، داوا لە حکوومەتی خۆبەڕێوەبەری باشووری کوردستان دەکات بە زۆیی چارەنووسی ئەم دۆسیەی تیرۆرە و بکوژانی ئەم جینایەتە ئاشکرا بکات. وێڕای تێپەڕینی چەندد ساڵ لە تیرۆری ئەم چالاکە مافی مرۆڤییە و ئەندامی ڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراو یان هەواڵێک سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەم دۆسیە، دۆخی دۆسیەکە و ناساندن و محاکمەی بکەران ئەو تیرۆرەیان ڕانەگەیاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی ئێقباڵ مرادی، تا ئاشکرابوون و ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی حکووموتی باشووری کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆکاری ئەم تیرۆرە دەزانێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *