پیشه ییسلایدەرگرتن و زیندانمەدەنی

میاندواو؛ دەستبەسەری پێنج هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، چوار هاوڵاتی خەڵکی میاندواو بەناوەکانی جەلال کوردیلوو، مستەفا دەوڵەتخا، نادر ئەمانی و ناسر حیشمەتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری میاندواو بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژى ڕابردوویش هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی میاندواو بەناونیشانى وەلی زۆهرابی دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی نراوەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Related posts

بانگهێشت و لێپرسینەوەی چالاکێکی کرێکاری لە سنە

Rahim Kholafai

بەردەوامی دەستبەسەریەکان/ لە هەورامان دوو کەسی دیکە دەستبەسەر کران

جەلال وەفایی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازرایەوە بۆ زیندان

Leave a Comment